بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار حسێن دێهقان ڕاوێژکاری رێبەری باڵا لە کاروباری سەربازی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "الجزیره"، هەر جۆرە دانوستانێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ دەوڵەتی ترامپی ڕەت کردەوە.
سەردار دێهقان ڕایگەیاند: دانوستانێکمان لە گەڵ ترامپ نابێ، چونکە ئەو لایەنێک نییە کە بکرێ گفتوگۆی لە گەڵدا بکرێت. ئێمە ئەومان پێ جەنایەتکار و تیرۆریستە و ئەو سەرۆک کۆمارێکی شیاو بۆ دانوستان کردن نییە.
ناوبراو وێرای ڕەت کردنەوەی هەر جۆرە دانوستانێک لەبارەی سیستمەگەلی بەرگریی مووشەکی ئێران، ڕاشیگەیاند: ئەمریکا داوا لە ئێمە دەکات سیاسەتەکانمان لە ناوچەدا بگۆڕین. ئێمە دەڵێین ئەی ئەوان بۆ سیاسەتەکانیان ناگۆڕن؟ سیاسەتەکانمان لە ناوچەدا درێژەی دەبێ و ناگۆڕدرێت.